٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدوڵلا ئەرگین: ئەگەر چارەسەر كردنی پرسی كورد تاوان بێت، من هەر رۆژ ئەو تاوانە دەكەم

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.info/ وەزیری دادی توركیا سەعدوڵڵا ئەرگین لە بەرنامەیەكی تەلەفزیونی كه‌ناڵی ئین تیڤی توركیدا باسی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كوردی كرد و گوتی: هەندێك كەس و لایەنی سیاسی پێیان وایە كە حكوومەتی توركیا بە چارەسەر كردنی پرسی كورد تاوانێكی یەكجار گەورە ئەنجام دەدات و ئەمە خیانەتە لە توركیا و پیوانەكانی ئاتاتورك.

ئەگەر چارەسەر كردنی ئەو پرسە كە ساڵانە بووەتە هۆكاری لاواز بوون و بە هەدەر چوونی سەرمایەی ئابووری و مەعنەوی توركیا تاوان بێت ئەوا من وەكو وەزیری دادی توركیا هەر رۆژ ئەو تاوانە ئەنجام دەدەم و ئامادەم لە بەردەم هەر دادگایەكیشدا بەرگری لە خۆم و بریارەكانی خۆم بكەم.

هەواڵی پەیوەندیدار