٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشرەف ئەردەم: جەهەپە گۆڕاوە و بووەتە پارتییەكی رەگەز پەرەست

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ جێگری سەرۆكی پێشووی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) ئەشەرەف ئەردەم سەبارەت بە هەڵوێستی جەهەپە لە دەوری قۆناخی چارەسەری پرسی كورددا رەخنەی توندی ئاراستەی جەهەپە و سەركردایەتی جەهەپە كرد و گوتی: لەم رۆژانەی دواییدا كە هەر كەس پشتگیری لە سیاسەتی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد دەكات، جەهەپە دەستی بە نیشاندانی هەڵوێستێكی زۆر نائاشتییانە و ناراست كردووە.

ئەشەرەف ئەردەم ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم هەڵوێستەی جەهەپە خزمەتی هیچ كەس و لایەنێك ناكات و بە پێچەوانە دەبێتە هۆكاری لاواز بوونی پێگەی جەماوەری جەهەپە.

جێگری سەرۆكی پێشووی جەهەپە ئەشەرەف ئەردەم كە بۆ ماوەی 40 ساڵ لە نێو جەهەپەدا كاری كردووە جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە جەهەپە گۆڕاوە و لە پارتییەكی كۆمارییەوە بووەتە پارتییەكی رەگەزپەرەستی شۆڤینی و ئەمەش دەبێتە هۆكاری لاواز كردن و پارچە كردنی جەهەپە.

ناوبراو لە كۆتایی وتەكانیدا گوتی: ئەم هەڵوێستە كە لەم رۆژانەی دواییدا لە لایەن جەهەپەوە لە بەرامبەر پرسی كورد و چارەسەر كردنی پرسی كورد نیشان دراوە لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەی جەهەپەدا ناگونجێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار