٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: ئەگەر پێویست بكات حكوومەتی توركیا ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/ ئەمرۆ سەرۆكی په‌رلەمانی توركیا جەمیل چیچەك سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی توركیا لە لێدوانێكدا لە ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژەی بەوە كرد كە هەندێك كەس و لایەن داوایان كردووە كە بۆ كێشاندنەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا، په‌رلەمانی توركیا یاسایەك دەربكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە هەر كەس بزانێت كە موخاتەبی سەرەكی چارەسەر كردنی پرسی كورد حكوومەتی توركیایە نەك په‌رلەمانی توركیا، بۆیە ئەگەر بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد یا خۆ كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە حكوومەت دەر كردنی یاسایەك بە پێویست بزانێت ئەوا هەوڵ بۆ دەر كردنی یاسای پێویست دەدات.

سەرۆكی په‌رلەمانی توركیا جەمیل چیچەك لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا گوتی: داوا كردن لە په‌رلەمان بۆ دەركردنی یاسایەك، راست نییە چونكە په‌رلەمان ناتوانێت لە سەر داواكاری چەند كەس یا خۆ پارتییەكی سیاسی كە لە نێو په‌رلەماندا رێژەی یاسایی نەبێت یاسایەك دەر بكات، بەڵام ئەگەر حكوومەت یا پارتییەك كە خاوەنی رێژەی یاسایی په‌رلەمانتاران بێت لە نێو په‌رلەماندا ئەو كاتە دەتوانێت داوای دەركردنی یاسایەك لە پورلەمان بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار