دادگای سلوپی سەباحەت توونجەلی بە بڕەی 25 هەزار لیرەی توركی سزادا

سلوپی- KDP.info/ دوای ئەوەی كە لە نەورۆزی ساڵی 2011دا پارلەمانتاری شاری ئەستەنبووڵی سەر بە بەدەپە خاتوو سەباحەت توونجەل لە كاتی دەمقاڵەی خۆی لەگەڵ بەرێوەبەری پولیسی شاری سلوپیدا زللەیەكی له بن گوێ بەرێوەبەری پولیسی سلوپی مۆراد چەتینەر دا، ناوبراو دەستبهجێ لە دادگای شاری سلوپی لە دژی سەباحەت توونجەل سكاڵایەكی تۆمار كرد و داوای قهرهبووی لە سەباحەت توونجەل كرد.
دوای تێپەڕ بوونی دوو ساڵ بە سەر ئەم سكاڵایەدا ئەمرۆ دادگای شاری سلوپی بریاری كۆتایی خۆی سەبارەت بەم سكاڵایە راگەیاند.
بە پێ بریاری دادگا، پارلەمانتاری بەدەپە سەباحەت توونجەل بە هۆی لێدانی له كارمەندی دەوڵەت لە كاتی راپەڕاندنی ئەركی خۆیدا لە لایەن دادگاوە بە بڕەی 25 هەزار لیرەی توركی سزا دراوە و ناوبراو ناچارە لەو ماوەیەدا كە لە لایەن دادگاوە دەستنیشان كراوە ئەو بڕە پارەیە بداتە بەرێوەبەری پولیسی سلوپی مۆراد چەتینەر.




