وەزیری دادی تورکیا : دەرکردنی پەکەکە پێش كۆتایی ئەم هاوینە ته‌واو دەبێ

ئەنقەرە-KDP.info /وه‌زیری دادی توركیا ئاشکرای کرد کە هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ست، تا كۆتایی هاوین كشانه‌وه‌ی چەکدارانی PKK بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیا ده‌ست پێبكات. سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین، به ته‌له‌فزیۆنی NTVتوركی رایگه‌یاند : پێوستە دەرکردنی پەکەکە پێش كۆتایی هاتنی ئەم هاوینە ته‌واو ببێ، له‌باره‌ی پێكهێنانی لێژنه‌ی پیاوماقوڵان وه‌زیری داد تورکیا ئەوەشی خستۆتە روو : کە دەبێت ئه‌و لێژنه‌یه له بواری چاڵاكی مه‌ده‌نی بمێنێته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام، به‌م نزیكانه لێژنه‌كه دروست بكرێ.سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین پێیوابوو باشووری كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد گرنگه و له‌باره‌ی ئاواره‌كانی باكووریش له كه‌مپی مه‌خمور ئەرگین یاشکرای کرد: کە چۆڵ كردنی كه‌مپه‌كه‌ی مەخمور ده‌كه‌وێته قۆناخی كۆتایی پرۆسەی ئاشتەوایی.




