بەمەبەستی بەشداریكردنیان لەچەند چالاكیەك شاندێكی زانایانی ئەزهەر گەیشتنە شاری هەولێر

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ بەمەبەستی بەشداریكردن لە چەند سمینارێكی هاوبەش لەگەڵ زانایان و مامۆستایانی ئاینی هەرێمی كوردستان دوێنێ شاندێكی گەورەی زانایانی ئەزهەر گەیشتنە هەولێری پایەتەختی هەرێمی كوردستان و وابڕیارە ئەمڕۆ بەشداری لەیەكەمین سمینار بكەن.
بەپێی راگەیەنراوێكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە كۆپیەكی دەستkdp.info كەوتووە مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی زانایان رایگەیاندووە : لە درێژەی چالاكییەكانی یەكێتی زانایان، بەتایبەتی لە بواری ئاشناكردنی كەسایەتییە ئاینییە دیارەكانی دەرەوەی كوردستان بە رەوشی هەرێمی كوردستان لە رووی ئاسایشو پێكەوەژیانو هەموو لایەنەكانی دیكە، كۆمەڵە كەسایەتییەكی دیاری زانكۆی ئەزهەری میسرمان بانگهێشت كردووه بۆ هەرێمی كوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ئەوانیش بانگهێشتەكەیان قبوڵ كرد، دوێنێلە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان.
دەربارەی چالاكییەكانیش سەرۆكی زانایان گوتی: لە ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك چالاكیمان بۆ دیاریكردوون، لەوانە سەردانیكردنی هەندێك شوێنی گرنگی كوردستانی وەك هەڵەبجە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە واقیعی هەرێمی كوردستان ببینن، ئەوە سەرباری ئەوەی چەندان سمیناری هاوبەشی تایبەت بە فیكری ئیسلامی لە پارێزگاكانی كوردستان ساز دەكەن.
دەربارەی گرنگی ئەو سمینارانە سەرۆكی زانایان ئاماژەیداوە: گرنگی ئەم سمینارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوانە كەسایەتی عالمو زاناو بیریارن، هەروەها ئەزموونی زۆریشیان هەیە، بەتایبەتی لەسەر مەنهەجی ئەزهەر، كە مەنهەجی میانڕەویو ئیسلامی دروستو پێكەوەژیانی ئایینیو مەزەبیو نەتەوەیی، هەروەها چەندان باسی دیكەی گرنگ هەن، بەتایبەتی لە بواری فەتوادانو مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە نوێیەكان.




