٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیچ بڕیاڕێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەKDP.info / هەروەك پێشووتر بڕیاردرابوو بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەمساڵدا، بەڵام چەند رۆژێك دەنگۆی دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاودەكرێتەوە، لە لێدوانێكی تایبەتدا سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماروەییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ kdp.infoگوتی: هەروەك پێشووتر بڕیاری لەسەر دراوە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ هەرسێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئێمە وەكو كۆمسیۆن چاوەڕوانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە وادەی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە دیاری بكرێت بۆ ئەوەی دەست بكەین بە ئامادەكارییەكان.

ناوبراو گوتیشی: بەهیچ شێوەیەك هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان نەدراوە تەنانەت باسی ئەو بابەتەش نەكراوە، بەڵام ئەوەی ئاشكرایە لای هەمووان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەوادەی خۆی دوا كەوتووەو بۆ ئەمەش چاوەڕوانی هەمواركردنی یاساكە دەكەین بۆ ئەوەی ئامادەكاریەكان ئەنجام بدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار