گه‌وره مه‌رجه‌عێکی شیعه دەنگدان بە نوری مالیکی حەرامە

نەجەف-KDP.info / گه‌وره مه‌رجه‌عێکی شیعه، نوری مالیكی بە دروستكه‌ری قه‌یرانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، ماڵپەری(چاكووچ) بڵاویکردۆتەوە: کە به‌شیر نه‌جه‌فی یه‌كێكە له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه، هێرشی کردۆتە سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه قه‌یرانی دروستكردووه‌و به شێوه‌یه‌كی خراپ وڵاتی به‌ڕێوه‌بردووه، له گرته‌یەکی ڤیدیۆیی دا، ئه‌و گه‌وره مه‌رجه‌عه، بە هاوڵاتییان راده‌گه‌یه‌نێت، کە مافی خۆتانه تورەبن له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر هه‌ڵتان بژارد و ئه‌وانییش خیانه‌تیان له‌و متمانه‌ی ئێوە كرد و له‌سه‌ربەرژەوەندی هاوڵاتییان دەستیان بە دزی كردن‌و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و كاری خراپ کردووە ، به‌شیر نه‌جه‌فی داواشی له هاوڵاتییان كرد، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن ده‌ستپاكن بەدەر لەوەش فرۆشتنی ده‌نگه‌كانتان حه‌رامه و به پێی شه‌رع رێگه پێنه‌دراوه.




