نێچیرڤان بارزانى: قۆناغێكى نوێ له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ورووپا له بوارى وزه‌دا ده‌ست پێده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى ئازارى 2013 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد، ئینجا پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتى ئه‌ڵمانیا و توركیا پێشكه‌ش كرد. ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌شداریكردن بوو له كۆنفرانسى وزه بۆ ئه‌ورووپا و له میانى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاویان به ئه‌نجێلا مێركل – ى ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كه‌وت و داوایان لێ كردووه كه پشتگیریى له سیاسه‌تى نه‌وتیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى له پرسى دابینكردنى وزه‌دا له ڕێگه‌ى توركیاوه یارمه‌تیى ئه‌ورووپا بدات. لاى خۆیه‌وه مێركل ڕایگه‌یاندووه كه هانى كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا له بوارى وزه‌دا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌ر له میانى به‌شداریكردنیان له كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمیته‌ى دابینكردنى وزه بۆ ئه‌ورووپا كۆ بوونه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئیتر قۆناغێكى نوێ له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ورووپا له بوارى وزه‌دا ده‌ست پێده‌كات.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى توركیاش، نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان - ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كوردیان له توركیا تاوتوێ كردووه و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان دووپات كرد‌ووه‌ته‌وه كه پشتگیرى له پرۆسه‌كه ده‌كات. ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى عیراقیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى توركیا، پێشهاته سیاسى و ئه‌منیه‌كانیان تاوتوێ كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه توركیا نیگه‌رانیى خۆى له ڕه‌وشى عیراق ده‌ربڕیوه.
سه‌باره‌ت به پرسى وزه و هاوكارى له به‌رهه‌مهێنانى وزه‌شدا، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر هاوكارى و ڕێككه‌وتنێك له بوارى وزه‌دا له‌گه‌ڵ توركیا بكات، له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و دیداریان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانى كورد و به‌رپرسانى كه‌جه‌ده و به‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره كرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵێكى باشى له پرۆسه‌ى ئاشتى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه و هیواى خواست پرۆسه‌كه بگاته چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى یادكرنه‌وه‌ى بیست و پێنج ساڵه‌ى كیمیابارنكردنى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌و كۆمیته‌یه‌ى كرد كه كاریان بۆ ڕێخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه كردووه و وێڕاى كه‌موكوڕییه‌كان، ڕێوڕه‌سمێكى سه‌ركه‌وتوو به ڕێوه چوو.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى ده‌رباره‌ى یاساى گشتیى هه‌رێمى كوردستان كرد و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ڕایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان یاساى بودجه‌ى گشتیى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركرد، ڕێنمایى جێبه‌جێكردنى یاساكه ئاماده كراوه و ئیتر بڕگه‌كانى یاساكه به شێوه‌یه‌كى كرده‌یى ده‌كه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه‌شه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد تا له چوارچێوه‌ى ئه‌م ڕێنماییانه‌دا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى یاساكه بكه‌ن.




