٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێنەری سەدر لە كەركووك: مالیكى ڕۆڵى دیكتاتۆر دەبینێ لە ئێستای عێراقدا

سەرچاوە: AK News

نوێنەرى موقتەدا سەدر لە كەركووك رای گەیاند نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیتوانیوە خزمەتى گەل بكات و بووەتە كێشە بۆ وڵاتەكە، ئاماژەی دا دوای مالیكی بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەبن، چونكە ئەو رۆڵی دیكتاتۆر دەبینێ.

ماوەى 2 مانگە هەریەك لە هاوپەیمانیی كوردستان، لیستی عێراقییە و رەوتى سەدر رەخنەى توند لە مالیكی دەگرن و بەتاكڕەوی و دیكتاتۆریەت تۆمەتبارى دەكەن و لە زنجیرەیەك كۆبوونەوەدا لە هەولێر و نەجەف و دواى دوو دەرفەتی 15 و 7 رۆژى داوا لە مالیكی دەكەن دەست لەكاربكێشێتەوە.

ڕەعد سەخری نوێنەری سەدر لە كەركووك  ڕایگەیاند، ئێمە بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ متمانە وەرگرتنەوەین لە نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراق، چونكە مالیكى ڕۆڵى دیكتاتۆر دەبینێ لە ئێستای عێراقدا، هەر بەو هۆیەش موقتەدا سەدر داواى گۆڕین و دوورخستنەوە دەكات لە پۆستەكەى.

سەخری گوتى، سەرۆك وەزیرانی ئێستە نەیتوانیوە خزمەتى گەلى عێراق بكا، بگرە بووەتە كێشە بۆ وڵاتەكە و پێمان وایە دواى مالیكى عێراق جیاوازییەكى باش بەخۆییەوە دەبینێ لە زۆر ڕووەوە، دڵنیانم بەشێك لە كێشە و ململانێكانى ناوەخۆ چارەسەر دەبن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار