٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی‌ سكۆتلەندا بەڵێنی كارکردنیدا بۆ ناساندنی جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەKDP.info/دوای‌ ئەوەی‌ دوێنێ‌ پەرلەمانی‌ سكۆتلەندا دانیشتنێكی‌ یاسایی سازكرد، بۆ تاووتوێكردنی‌ جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد‌و پەرلەمانتاران پشتگیریان لەناساندنی‌ جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد كرد‌و داوایان لەحكوومەتی‌ وڵاتەكەیان كرد، جینۆسایی‌ گەلی‌ كورد بناسێنێت، لەوەڵامدا حكومەتی‌ سكۆتلەندا بەڵێنی بەپەرلەمانتارانی‌ وڵاتەكەی دا، كاری‌ جدی‌ بكات تا بە شێوەیەكی رەسمی‌ ڕێكخراوی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان، جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد بناسێنێت. لە میانەی دانیشتنێكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، حكومەتی‌ سكۆتلەندا بەڵێنی‌ بەپەرلەمانتارانی‌ وڵاتەكەیدا، كاربكات بۆئەوەی‌ ڕێكخراوی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان، بەشێوەیەكی‌ فەرمیی‌ جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد بناسێنێت، پەرلەمانتارانی‌ سكۆتەلەندا جەختیان لەوەكردەوە، ئەگەر ڕێكخراوی‌ نەتەوە یەكگرتووەكان، جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد بناسێنێت، ئەوا دەبێتە هۆی‌ ئەوەی‌ كە (كۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌)یش، جینۆسایدی‌ گەلی‌ كورد بناسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار