مالیکی: رەزامەندی لەسەرچەند داواییەکی خۆپیشاندەران دەربڕی

بەغدا-KDP.info /جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق ساڵح موتڵەگ ئاشكرای كرد: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی چەند داواكارییەكی خۆپیشاندەران دەربڕیوە. ئەو داواكاریانەشی كە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی یاسایی دەستبەسەراگرتنی دارایی و هەواڵدەری نهێنی و دەركردنی بڕیاری لێبووردنی تایبەت بۆ ئەو زیندانیانەی كە یاسا دەیان گرێتەوە ، لەپرێس كۆنفڕانسەكەشدا، موتڵەگ راشیگەیاند: کە لەسەر بەردەوامبوونی كاری لیژنەی ثێنج قوڵییەکە رێككەوتوون، كە بۆ چارەسەركردنی یاسایی لێپرسینەوە و دادپەروەری لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێكهێنراوە و ماوەی 3 رۆژ بۆ تەواوكردنی كارەكانیان دیاریكراوە. لێژەنەکەش بریتین لە ئیبراهیم جەعفەری سەرۆک و سالح موتلەگ ، هادی عامری ،خالد عەتییە ، موحسین سەعدون. وەک ئەندامی لیژنە پێک هاتوون.




