٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زانكۆی كەركووك پێكدادان لەنێوان قوتابیانی كورد‌ و توركمان روودەدات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک  -KDP.info   /بەهۆی گۆڕینی سەرۆك بەشێكەوە لە كۆلیژی ئەندازیاری، لە زانكۆی كەركووك پێكدادان لەنێوان قوتابیانی كورد‌و توركمان روودەدات‌و هێزەكانی پۆلیس دۆخەكە ئارام دەكەنەوە، دوای ئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی كەركووك بڕیاریدا سەرۆكی بەشی مەدەنی لەكۆلیژی ئەندازیاری بگۆڕێت كە مامۆستاكە لە پێكهاتەی توركمان‌و كەسێكی دیكە لەپێكهاتەی كورد دەستنیشانكرا بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی، پێكدادان لەنێوان قوتابیانی كورد‌و توركمان لەزانكۆی كەركووك روویدا، خوێندكارێكی بینەری رووداوەکە ئاشکرای کرد: کە دوای دەرچوونی بڕیاری لابردنی ئەو سەرۆك بەشە، ژمارەیەك كەس سەربە نەتەوەی توركمان لەبەردەم كۆلیژی ئەندازیاری كۆبوونەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، پاشان شەڕە جوێن لەنێوان ئەوان‌و خوێندكارانی كورددا دروستبووە‌و دواتر شەرەكە تەشەنەی سەندوو  بۆتە شەڕی دەست‌ و پێکدادان، هەر بەگوتەی بینەری رووداوەکە، حاڵەتی تەقەكردن لەشوێنی پێكدادانەكەدا روویداوە‌ و دواتر هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكان گەیشتوەتە بەردەم كۆلیژ‌و پێكدادانەكە هێوركراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار