٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆكی‮ ‬كوردستان بە سەردانێكی‮ ‬فەرمیی‮ ‬بەرەو ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و بولگاریا و هەنگاریا بەڕێكەوت

سەرچاوە: KDP.info
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی كران

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان گه‌یشته سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و ولاته‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

‌بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە بە سەردانێكی‮ ‬فەرمیی‮ ‬بەرەو بولگاریا بەڕێكەوت و بەڕێزیان لەم سەردانەیاندا،‮ ‬شاندێك‮ ‬یاوەریی‮ ‬دەكات كە پێكهاتووە لە بەڕێزان،‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی‮ ‬دیوانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و د‮. ‬ئاشتی‮ ‬هەورامی‮ ‬وەزیری‮ ‬سامانە سرووشتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و هێرش محەڕەم سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬وەبەرهێنان و ژمارەیەك لە‮ ‬ڕاوێژكاران‮.

‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەم سەردانەیدا بۆ بولگاریا چاوی‮ ‬بە گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو وڵاتە دەكەوێت و لەگەڵیاندا چەندین پرس و تەوەری‮ ‬پەیوەست بە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا تاوتو دەكات‮.

‬دوای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ئەم سەردانە فەرمییەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ وڵاتی‮ ‬بولگاریا،‮ ‬بڕیارە دوای‮ ‬ئەوە سەرۆكی‮ ‬كوردستان بە فەرمیی‮ ‬بەرەو ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا بەڕێبكەوێت بە مەبەستی‮ ‬سازدانی‮ ‬دیدار و دانیشتن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆك ئۆباما و جێگرەكەی‮ ‬جۆبایدن و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەم سەردانەیدا‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئێراق و ناوچەكە و دیدوبۆچوون و هەڵوێستی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان لەهەمبەر سەرجەم ئەو پرسانەدا دەخاتەڕوو،‮ ‬قوباد تاڵەبانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمیش لە ئەمەریكا‮ ‬یاوەری‮ ‬شاندەكەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەبێت لەو وڵاتە‮. ‬لەدوای‮ ‬ئەو سەردانەشی،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەرەو هەنگاریا بەڕێدەكەوێت و لەوێش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە و پرسی‮ ‬پەیوەندییە ئابوورییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتی‮ ‬هەنگاریا تاوتو دەكات‮.‬