نوری مالیکی چوار مەرجی موقتەدا سه‌در قبووڵ ده‌کات

به‌غدا-Kdp.info/ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چوار مه‌رجی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ به‌شداری کردن له دانیشتنه‌کانی ئەنجومەنی وەزیران و گفتوگۆ له گه‌ڵ مالیکی نیشان دا، حسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزه له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له دانیشتنی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی کوتله‌ی ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتی سه‌در هاتووه‌ته ئاراوه، لای خۆشییەوە، سه‌رۆکی کوتله‌ی ئه‌حرار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویەتی: حکوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چوار مه‌رجه‌که‌ی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در نیشان داوه، بەها ئەعرەجی ئه‌وه‌شی روون کردۆ‌ته‌وه: که وه‌زیرێکی سه‌ر به کوتله‌ی ئه‌حرار دوێنێ بۆ خستنه‌ڕووی مه‌رجه‌کانی سەماحەتی موقته‌دا سه‌در به‌شداریی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا کردووه.




