ئۆجه‌لان دەخوازێت بێشیکچی له شاندی ناوبژیکاران بۆ ئاشتی بەشدار بێت

ئەنقەرە-Kdp.info/ ناکۆکی له نێوان قه‌ندیل و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پاشه‌کشێ هێزه‌کانی په‌که‌که به‌رده‌وامه لە مبارەیەوە، په‌رله‌مانتاری هه‌کاری سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموکراسی عادل کورت بە ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی تورکیا راگەیاندووە: کە ئۆجه‌لان له‌بەندیخانەی ئیمرالی ئاماژه‌ی به ناوی چوار که‌سایه‌تی داوه و ته‌ئکیدی تایبه‌تی کردۆته‌وە کە پێوست دەکات: ئیسماعیل بێشیکچی نووسەری ناوداری تورک ئه‌ندامی ئه‌و شاندە بێت و گرینگ‌ترین ڕۆڵ له ئه‌ستۆ بگرێت، هەروەها عوسمان کاوالا، سه‌رمایه‌دانه‌ری گه‌وره و چالاکی ناسراوی ئابووری تورکیا، پڕۆفیسۆر مه‌دحه‌ت سنجار، کۆمه‌ڵناسی کورد- عه‌ره‌ب و خاتوون ئومید بونێر، سه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتی خاوه‌نکاران و چالاکانی ئابووری ناوی سێ که‌سی دیکه‌یه که ئۆجه‌لان پێشنیاریانی کردووه ئەندامی ئەو شاندە چاودێرییەی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که بن، ئه‌م په‌رله‌مانتاره کورده ئاشکراشی کرد که پارتی ئاشتی و دیموکراسی به شێوه‌ی نافه‌رمی به نوێنه‌رانی حکوومه‌تی ڕاگه‌یاندووه :که ده‌بێ نوێنه‌رانێک له پێکهاته‌کانی عه‌له‌وی و ئه‌رمه‌ن له‌ناو وه‌فدی چاو‌دێر له‌سه‌ر ئاشتی و پاشه‌کشێ هێزه‌کانی په‌که‌که ئاماده‌بن.




