قەریڵان: له تورکیا سه‌رجه‌م باڵە سه‌ربازییەکانی پەکەک پابەندن به په‌یمانی ئاگربڕەوە

قەندیل-Kdp.info/ له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا کە له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پەیامنێرانی هه‌رێمی کوردستان له قه‌ندیل سازی کرد، موراد قه‌ره‌یلان جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاشتی له تورکیا له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه کرده‌وه، له‌باره‌ی هه‌ستیاریی ئاگربڕی نێوان په‌که‌که و ئه‌رته‌شی تورکیا قه‌ره‌یلان رایگەیاند: سه‌رجه‌م یه‌کینه‌کانی باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ناو خاکی تورکیا هاوپه‌یوه‌ند به په‌یمانی ئاگربڕ و هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه سیاسییه ئاگادار کراونه‌ته‌وه و هه‌موویان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی و سه‌ربازی دا پابه‌ند به‌ئاگربڕ ده‌بن، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCKله وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێران یاماژەی دا: کە بێ گومان کۆتایی هاتنی پێکدادانی چه‌کداری له نێوان هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئه‌رته‌شی تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ناوچه‌که و له‌وانه‌ش ئێران ده‌بێت، هیواشی خواست که ئێران له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا پشتیوانی بکات له دانوستانی ئاشتی نێوان په‌که‌که و تورکیا.




