٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەبەهاوردەكانی كەركوك نایانەوێت بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

سەرچاوە: Rudaw

راوێژكارێكی پارێزگاری دیوانیە رایگەیاندوە 1000 پارچە زەوی بەسەر ئەو عەرەبانەدا دابەشدەكەن كە دوای قەرەبووكردنەوەی مادەی 140 لەكەركوك‌و خانەقینەوە گەڕێنراونەتەوە.

نەسیر عسامی راوێژكاری پارێزگاری دیوانیە رایدەگەیەنێت:"ئەنجومەنی وەزیران بەنووسراوی رەسمی بڕیاریداوە 1000 پارچە زەوی نیشتەجێبوون لەپارێزگای دیوانیە بەسەر هەزار خێزانی عەرەبی شاری كەركوك‌و خانەقیندا دابەش بكات".

بەوتەی عسامی ئەو خێزانانە دوای وەرگرتنی مادەی 140 لەكەركوك‌و خانەقینەوە بۆ پارێزگای دیوانیە گەڕێنراونەتەوە. كە شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوویان بووە.

لەلایەكی دیكەوە محەمەد خەلیل جبوری ئەندامی لیژنەی مادەی 140 لەنوسینگەی كەركوك رایگەیاندوە"تائێستا 14 هەزار خێزانی هاوردە چەكی قەرەبوویان پێنەدراوەو دواكەوتووە".

هەروەها وتی"ئەو خێزانانە لەئێستادا داوا دەكەن چەكی قەرەبوو وەرنەگرن‌و نەگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان".

هەواڵی پەیوەندیدار