نێچیرڤان بارزانى و به‌رپرسانى كورد له ئه‌نقه‌ره پرۆسه‌ى ئاشتى تاتوێ ده‌كه‌ن

له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و دواى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان - ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 26ى ئازارى 2013 له شوێنى مانه‌وه‌ى خۆى له ئه‌نقه‌ره؛ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سیاسه‌تمه‌دارانى كورد ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغلوك هاوسه‌رۆكانى (كه‌جه‌ده) كۆما جڤاكێن دیموكراتیك و سڕڕى ساكیك په‌رله‌مانته‌رى كورد له په‌رله‌مانى توركیا كرد.
له دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى ئاماده‌ى بوون، باس له پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا كرا و هه‌ردوولا بۆچوونى خۆیان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشى ناوچه‌كه به گشتى و هه‌نگاو و پهرسهندنهكانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و پێشهاته‌كاندا، ئاڵوگۆڕ كرد.
نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌رێنى سه‌یرى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كات و هیواخوازه بگاته ئه‌نجامى خوازراو، هه‌روا دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه بۆ هه‌ر هاوكارى و پشتگیریه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ئاماده‌یه و له ههوڵهكانیشیدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پرۆسهكدا ڕۆڵێكى ئه‌رێنى یه و باسى له‌وه كرد كه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌یه‌كى ستراتیژى بێت نه‌ك تاكتیكى، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربكه‌وێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى كورد له توركیا و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه هاوكار بن، چونكه ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوو گه‌لى كورد و تورك و هه‌موو گه‌لانى توركیا و ناوچه‌كه‌دایه.
لاى خۆیانه‌وه هاوسه‌رۆكانى (كه‌جه‌ده) سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هه‌وڵى به‌رده‌وامیان له پشتگیریكردن له پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى دۆزى كورد له توركیا، ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه ئێستا ناوچه‌كه به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت؛ بۆیه سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه پێویستى به هه‌وڵى هه‌موو لایه‌كه و به تایبه‌تیش پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان له پرۆسه‌كه به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ هه‌وڵى به‌رده‌وامیان و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى كورد له توركیا.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئاشتى و دیالۆگ سه‌بر و تهحهمهلى ده‌وێ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هاوكار ده‌بێ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، هه‌موو لایه‌كیش ده‌بێ هاوكار بن تا پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت و بگاته ئه‌نجام.
له لایه‌كى دیكه‌وه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، هه‌ر له ئه‌نقه‌ره نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى ناوه‌ندى گشتیى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى (به‌ده‌په)یان كرد و له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گویلتان كشاناك هاوسه‌رۆكانى به‌ده‌په و ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ل تۆغلۆك هاوسه‌رۆكانى كه‌جه‌ده و خانمه سیاسه‌تمه‌دارى كورد له‌یلا زانا و سڕڕى ساكیك ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى توركیا پێشوازى كران.
له دیدارێكدا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گویلتان كشاناك خۆشحاڵیى خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشان دا و ستایشى هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له پشتگیریكردنی پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له توركیا، هه‌روه‌ها باس له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئه‌و هه‌وڵانه كرا كه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له ئارادان، هه‌ردوولاش كۆك بوون كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد ده‌ستى پێكردوو، هه‌نگاو و ده‌سكه‌وتێكى گرنگه و پێویسته هه‌مووان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه؛ هاوكار بن.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگیریى پرۆسه‌كه، ڕاشیگه‌یاند كه هانى هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌م ده‌رفه‌ته بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا وه‌ربگرن.
لاى خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى به‌ده‌په سوپاسى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى له پرۆسه‌ى ئاشتى و پرسى كورد له توركیا و له‌مباره‌یه‌وه به تایبه‌تى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز و گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند و هیواى خواست له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد كه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیادا؛ دید و بۆچوونى به‌ده‌په و لایه‌نى كوردى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى وه‌رگرتووه.
دواتر له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووساندا؛ نێچیرڤان بارزانى و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش تیشكیان خسته ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌یان و نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ پیرۆزبایى جه‌ژنى نه‌ورۆز و تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسه‌كه، سه‌ردانى به‌ده‌په‌یان كردووه و په‌یامى ئاشتیانه‌ى ئه‌م نهورۆزهى ئۆجالان و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاى له پرۆسه‌ى ئاشتیدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى بۆ ناوه‌ندى گشتیى به‌ده‌په ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیران له پشتگیرى و هاوكاریى پرۆسه‌ى ئاشتیدا ده‌ربڕى، هیوایشى خوست كه به هاوكاریى هه‌موو لایه‌ك پرۆسه‌كه؛ چاره‌سه‌ریى پرسى كورد له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت.
ده‌میرتاش گوتى: " منیش له لاى خۆمه‌وه به‌خێرهاتنى جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌كه‌م و جه‌ژنى نه‌ورۆزیان لێ پیرۆز ده‌كه‌م، زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ له باڵاخهنانهى ناوه‌ندیى به‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره پێشوازیمان له سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان كرد. له كات و ساتێكى مێژوویى به‌م جۆره كه له توركیا هه‌وڵه‌كانى ئاشته‌وایى ئه‌وه‌نده به‌رفراوان و زۆرن، هاتنى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى زۆر زۆر گرنگه بۆ ئێمه و مایه‌ى خۆشحاڵییه. له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى كوردستانین بۆ پشتگیریكردنى قۆناغى ئاشته‌وایى، هه‌ر بۆیه سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرى كوردستان ده‌كه‌م، ده‌زانین كه بۆ سه‌ركه‌وتنى قۆناغه‌كه و خزمه‌تكردنى پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و پێكه‌وه‌ژیانى كورد و تورك؛ ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیى كوردستان ده‌توانن هاوكاریى زیاتر بكه‌ن، بینینیى ئه‌و هه‌ڵوێسته له به‌ڕێزیان له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆماندا بووه؛ مایه‌ى خۆشحاڵیى زۆرى ئێمه. به ناوى هاوڕێیان و گه‌لى كورد زۆر زۆر به خێرهاتنى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى یاوه‌رى بۆ ناوه‌ندى پارتیمان ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سڵاو و ڕێزى خۆمان ئاراسته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هیواى چاكبوونه‌وه بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌خوازین."
دواى ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى؛ كۆتاییان به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نقه‌ره هێنا و ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر






