تورکیا.. ئەگەری ئەوە هەیە یاسای دژە تیرۆر هەڵبوەشێتەوە

تورکیا- kdp.info/ دوابەدوای پەیامەكەی ئۆجەلان بۆ كێشاندنەوەی هێزەكانی پەكەكە بۆ دەرەوەی سنوورەكانی توركیا و راگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست لە لایەن پەكەكەیەوە، دوێنێ دۆزگەری گشتی كۆماری لە ئەنقەرە لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر قۆناغەكە بە سەركەوتوویی بەرێوە بچێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا یاسای دژە تیرۆر لە توركیا هەڵدەوەشێتەوە.
دۆزگەری گشتی كۆماری لە توركیا ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بەرنامەیەكی ئامادە كردووە و ئەم بەرنامەیە لە سێ قۆناغ پێكهاتووە و تا كۆتایی ئەمساڵ ئەم بەرنامەیە جێبەجێ دەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە دوایین قۆناغی ئەم بەرنامەیە دانانی چەكی پەكەكەیە و كاتێك كە پەكەكە بڕیاری واز هێنانی لە چەكی راگەیاند ئەو كاتە بە رەسمی یاسای دژە تیرۆریش لە توركیا هەڵدەوەشێتەوە.




