٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیاربەكر بە لانی كەمەوە 77 كەس دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر- KDP.info/ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكان لە دژی كەجەكە رۆژی سێشەممە هێزەكانی ئاسایشی توركیا لە دیاربەكر و چەندین ناوچەی سەر بە دیاربەكر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كرد.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە باكووری كوردستانەوە، رۆژی سێشەممە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی توركیا لە شاری دیاربەكر و چەندین ناوچەی دیكەی سەر بە دیاربەكر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كردووە و لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیونەدا بە لایەنی كەمەوە 77 هاووڵاتی كورد كە زۆربەی هەرە زۆریان ئەندام و بەرپرسی بەدەپەن دەستگیر كراون.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەم ئۆپەراسیونە بەردەوامی ئۆپەراسیونەكانی دژی كەجەكەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار