وەزیرێکی تورکیا: كێشەی برایەتی بە ئەدەبیاتی برایەتی چارەسەر ناكرێت

تورکیا- KDP.info/ وەزیری كاروباری ئاینی حكوومەتی توركیا دكتور محەمەد گورمەز لە كاتی سەردانی بۆ شاری ئەزمیر باسی كێشەكانی نێو توركیای كرد و گوتی: یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی توركیا كێشەی پێكەوە ژیان و برایەتییە و ئەم كێشەیەش بە قسە چارەسەر ناكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ سەپاندنی برایەتی و یەكسانی و پێكەوە ژیان لە توركیا تا ئێستا هەوڵدانی زۆر جدی لە ئارادا نەبووە و كێشەی برایەتی و یەكسانیش كێشەیەك نییە كە بە ئەدەبیاتی برایەتی چارەسەر بكرێت بەڵكو هەنگاوی كرداری و پراتکیكی دەوێت.
وەزیری كاروباری ئاینی حكوومەتی توركیا ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەتی توركیا ئەمجارە زۆر جدییە بۆ سەپاندنی برایەتی و پێكەوە ژیانی یەكسان و دادمەندی هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا.




