٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانی چوارقۆڵی هەولێر لەهەمبەر لێدوانەكانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بێدەنگی دەنوێنێت

سەرچاوە: Xebat

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕۆژنامەی (المواتن) ی ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانی چوارقۆڵی هەولێر بڕیاریداوە، لەهەمبەر لێدوانەكانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بێدەنگی بنوێنێت تاكو ڕێكارەكانی وەرگرتنەوەی متمانە تەواو دەبێت كە لەسەر لێواردایە. سەرچاوەكە دووپاتیكردەوە، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان دوای تەواوبوونی سەردانێكیان بۆ توركیا دەچێتە ئێران و تاوتوی ڕەوشی سیاسیی ئێراق و دواپێشهاتەكانی سووریا دەكات. ئەو سەردانە بە دوو ڕۆژ دوای سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر دێت بۆ تاران. لەلایەكی دیكەوە، چەند سەرچاوەیەك وایان لێكداوەتەوە، هەنگاوی وەرگرتنەوەی متمانە دوای ئەوە هاتووە، كە مالیكی لە ڕێككەوتنەكانی پێش ڕێككەوتننامەی هەولێر هەڵگەڕاوەتەوە كە ئیمزای لەسەر كردبوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیران بۆ ماوەی دوو ساڵ دواتر دەست لەكاربكێشێتەوە بۆ كەسێكی دیكە. وەك سەرچاوەكە ئاماژەیداوە، ئەو ڕێككەوتننامانە نێودەوڵەتی و هەرێمین بە تەوافق لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دوای تەنگژەی پێكهێنانی حكوومەت و كۆنگرەی هەولێر لەسەری ڕێككەوتوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار