٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موئەید تەیب: سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێم وپەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کوتلە کوردیەکان بەشداریان لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نەکردو بەشداریش ناکەن تاوەکو سەرکردایەتی کورد بڕیاری خۆی دەدات.

موئەید تەیب گوتیشی: لیژنەیەکی شەش کەسی پێکھاتووەو راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق ئامادە دەکات و لەکۆبوونەوەی داھاتووی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان لەبەغدا تاوتوێ دەکرێ.

تەیب ڕونیشیکردەوە، رەنگە کۆبوونەوەی داھاتووی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەڕێوە بچێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا راوێژ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکرێت، بۆئەوەی بگەنە ھەڵوێستێکی یەکگرتوو، بەڵام ھەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستە بڕیارێک بدرێت .

ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووە، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی کوردو لیستی عێراقییە و رەوتی سەدر نیسابی یاسایی تەواونەبوو، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبوونەوەکە دوابخرێ بۆ رۆژی پێنج شەممە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار