ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی ئێستای عێراق به‌هۆی حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌یه

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ڕایگه‌یاندووه ئه‌م گرژیه‌ی ئێستا ده‌رباره‌ی حكومرانی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق دا دروست بووه ، كه شێوازیكی تاكره‌وانه‌ی وه‌رگرتووه له به‌رێوه‌بردنی ولات دا پێكهاته‌كانی تری كورد و عه‌ره‌بی سوننه و هه‌ندێ لایه‌نی شیعه‌یشی گرتووه‌ته‌وه .
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له په‌یامێكیدا كه له‌سه‌ر له په‌یامێكیدا كه لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه به پێویستیشی ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌گیانی به‌رپرسیاره‌تیه‌وه مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دۆخه ئالۆزه بكات و به‌ره‌و هێور بوونه‌وه‌ی به‌رێت كه به قازانج و سه‌ركه‌وتنی هه‌مووان ته‌واو ده‌بێت .
ئه‌مه‌یش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسیه‌ی له عیراق دا له نێوان پێكهاته ئه‌ساسیه‌كانی عێراق كرا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی رێككه‌وتنی سیاسی ( بتوافق السیاسی) دروست بووه ئه‌وه‌یش مانای وایه هه‌ریه‌كه له‌و پێكهاتانه مافی را‌گرتن ڤیتۆیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر بریار و هه‌لوێستێك كه ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ری نه‌بێت .
ده‌بێ لایه‌نه‌كانی هاوبه‌ش ئه‌و ناره‌زاییه له‌به‌ر چاو بگرن ، ئیتر ده‌توانین به‌و شێوازه فیدرالیه بلێین فیدرالی توافقی .
ئه‌م گرژیه‌ی ئێستا ده‌رباره‌ی حكومرانی ده‌وڵه‌تی یاسا له عێراق دا دروست بووه ، كه شێوازیكی تاكره‌وانه‌ی وه‌رگرتووه له به‌رێوه‌بردنی ولات دا پێكهاته‌كانی تری كورد و عه‌ره‌بی سوننه و هه‌ندێ لایه‌نی شیعه‌یشی گرتووه‌ته‌وه ئیتر به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه سیاسیه ده‌توانن داوای گۆرانكاری بكه‌ن له‌هه‌ر برگه و جومگه و كه‌سێك له‌هه‌ر جێگا و پۆستیك بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا ( 176 ) په‌رله‌مانتاری سه‌ربه پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌بی سوننه و پتر له 40 كورسی له پێكهاته‌ی شیعه ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له به‌رێز نوری مالكی ، كه پێم وایه ئه‌م شێوه كۆبه‌ندیه هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌م ته‌نگژه سیاسیه رزگار بكات له‌لایه‌كه‌وه ، له‌لایه‌كیشه‌وه ئه‌و شێوه كۆبه‌ندیه‌یش به‌هه‌ند بگرێت ئه‌و ئالوگۆره‌ی كه‌سی یه‌كه‌م بكه‌ن به كه‌سێكی تر كه خۆیان سه‌رپشكن له دیاریكردنی .
وه‌گه‌رنا ئه‌م شێوه كۆبه‌ندیه هه‌نگاوی تر له‌به‌ر ده‌گرن كه دوور نیه ته‌واوی حكومه‌ته‌كه بكه‌وێت و ئیتر دوور نیه شانسی دووباره بوونه‌وه‌یشی ئاسان نه‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌گیانی به‌رپرسیاره‌تیه‌وه مامه‌له‌ی ئه‌م دۆخه ئالۆزه بكات و به‌ره‌و هێور بوونه‌وه‌ی به‌رێت كه به قازانج و سه‌ركه‌وتنی هه‌مووان ته‌واو ده‌بێت .




