مەریوان غەریب : ئەمەریكیەكان هەمیشە لەسەر هێڵی گفتوگۆی كێشەكانی عێراق بوون
هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ ئەندامێكی سەنتەری دیراساتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوە دەخاتەڕوو كە كێشەكانی عێراق قابیلی چارەسەركردنن ئاماژە بەوەش دەكات كورد پێداگیری لەسەر جێبەجێكردنی دەستور كردۆتەوە نەك دروستكردنی كێشە.
مەریوان غەریب ئەندامی سەنتەری دیراسات و لێكۆڵینەوە و ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆKDP.info ڕایگەیاند لە عێراقدا بەردەوام ئاڵۆزی سیاسی هەبووە، بەڵام لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و ئەم دوو ساڵەی كۆتایی حكوومەتی 2010 كێشە و ئاڵۆزییەكان زیاتر بوون و گەیشتۆتە لوتكە گوتی: بەشێكی كێشەكان لە ئەنجامی لە یەك نەگەیشتنە لە بنەماكانی دەستوری عێراق لە كاتێكدا ئێمە وەكو كورد و سەركردایەتی كورد بەتایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی هەمیشە جەختی لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان بگەڕێنەوە بۆ دەستور، بۆیە كێشەی ئێمە لە سەر شێوازی تەفسیركردنی دەستوری عێراقە بەجۆرێك برایانی ناوەند بەشێوەیەك شیمانەی دەكەن، ئێمەش بەشێوازێكی دیكە لێكدانەوەی بۆ دەكەین، وێڕای ئەوەش كاریگەرییە ناوەخۆییەكان و دەرەكییەكان هۆكاربوون بۆ ئەوەی كە كێشەكانی عێراق ئاڵۆزتر ببێت.
دەربارەی هاتنی جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ عێراق مەریوان غەریب ئەوەی خستەڕوو كە ئەمەریكییەكان هەمیشە لەسەر هێڵی كێشەكانی عێراق بوون و پەیوەندی راستەوخۆشیان لەگەڵ هەرێم بووە گوتیشی: ئەوان نایانەوێت لە عێراق كێشە دروست ببێت چونكە هەم بۆ خیان و هەم بۆ عێراقیەكانیش زەرەر مەندە.




