٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆڵ و پێگەی ئافرەت لەئیسلامدابۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتو دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -تایبەت بەkdp.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ kdp.infoرایگەیاند: کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆل و پێگەی ئافرەت لە ئیسلامدا بۆ ناوەڕاستی مانگی داھاتوو دواخرا، لە کاتێکدا بڕیار بوو لە 7و8مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری کۆنفرانسی بەرەو وتاری ئاینی ھاوچەرخ رۆڵ و پێگەی ئافرەت لە ئیسلامدا کە  وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و نوێنەری کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی و نوێنەری وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردە ئامادەبوون ، بڕیاردرا کۆنفرانسەکە  بۆ ناوەراستی مانگی داھاتوو دوابخرێت.

ناوبراو کە هەنووکە وتەبێژی کۆنفرانسەکەشە رایگەیاند: بۆ باشتر ئامادەکاری کۆنفرانسەکە  بڕیاردرا لە جیاتی 6و 7ی مانگی نیسان کۆنفرانسەکە لە شاری ھەولێر لە رۆژانی 16و 17/4/2013ئەنجام بدرێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 26/3/2013لیژنەکانی بەڕێوەبردنی کۆنفرانس و بەرنامەی ھەردوو رۆژی کۆنفرانس دیارکرا و لیژنەیەکی دارایش لە وەزارەتی ئەوقاف و نوێنەرێکی وەزارەتی دارایی دانراوە بۆ خەرج کردنی ئەو 50ملیۆن دینارەی کە بۆ ئەم کۆنفرانسە خەرج کراوە .

 

مەریوان نەقشبەندی رونیشیکردەوە: مەبەست لەم کۆنفرانسە کە وەزارەتی ئەوقاف بەڕێوەی دەبات رونکردنەوەی پێگە و رۆڵی شایستەی ئافرەتە لە روانگەی ئیسلامەوە کە بەداخەوە ھەندێک وەھا شرۆڤەی دەکات گوایە ئیسلام ھۆکاری پەراوێزخستنی ئافرەتانە لە گێڕانی رۆڵی شایستە لە ناو کۆمەڵگەدا بۆیە لەو تۆژینەوانەی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش دەکرێت ئەم تێڕوانینە راست دەکرێتەوە و ھیوادارین لەو پێشنیار و راسپاردانەی کە لەم کۆنفرانسە دەردەچێت خانمان و ژنان و ئافرەتان و خوشکان رۆڵیان ھەبێت بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی نێوان ھەردوو رەگەزدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار