سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌خری كه‌ریم ده‌كات

ئه‌مڕۆ له سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌خری كه‌ریم كرد به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دوایه‌مین پێشهاته‌كانی ره‌وشی سیاسی و بزاوتی هه‌وڵه‌كانی هه‌نووكه بۆ چاره‌سه‌ركردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ته‌نگژه‌ی ئێستای وڵات.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌و رێككه‌وتننانه تاوتوێ كران كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا به‌دی هاتوون له‌گه‌ل ئه‌و لێكگه‌یشتنه نیشتمانییانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه هیواو ئومێده‌كانی گه‌لی عیراق به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و ڕێڕه‌وی دیموكراسی پته‌وترده‌كه‌ن.




