٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زێباری: ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 99.138 پەنابەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/  لە كۆنگرەیەكی rۆژنامەوانی  د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە rایگەیاند : ئێستا تێكڕای ژمارەی پەنابەران لە عێراق گەیشتۆتە 106.827 پەنابەر و لە كۆی ئەو ژمارەیە 99.138 پەنابەر لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن. دواتر ئاماژەی دا بەچۆنیەتی دابەشبوونی پەنابەران لە هەر سێ‌ شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی كە بە شێوەیەك كە دهۆك 70.663 پەنابەر، هەولێر 21.000 وە سلێمانی 7.079 پەنابەرە. لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە دا  د. دیندار گوتی: رۆژانە نزیكەی 900 پەنابەر دەگەنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەمەش وای كردووە كەمپەكە قەرەباڵغی زۆری تێبكەوێت و ببێتە هۆكار بۆ هاتەكایەی پشێوی و ئڵۆزی لە نێوان پەنابەرانی ناو كەمپەكە.

لەلایەكی دیكەوە باسی لەوە كرد كە بەشی زۆری پەنابەران خەڵكی شاری حەسەكەن و وەبەشی زۆری كوردەكان خەڵكی قامیشلۆن ئەمە جگە لەوەی بەشێكی دیكەی پەنابەران خەڵكی شارەكانی دیكەی وەك دیمەشق و ئەلیپۆن. پاشان تیشكی خستە سەر پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی ناو كەمپی دومیز كە لە گەڵ زۆربوونی ژمارەی پەنابەران كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران بە هاوكاری رێكخراوەكانی دیكەی پەنابەران و بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران دەستی بە دابینكردنی پێداویتسییەكانی وەك گەیاندنی تۆڕی ئاو و كارەبا و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە کردووە. دواتر باسی لە كۆكردنەوەی ئەو كۆمەكییە كرد كە وەك یارمەتی بۆ پەنابەران كۆكراوەتەوە كە تا مانگی ئاداری ئەمساڵ بەهاكەی بە 500.000 دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێنرێت، ئەمەش بەهاوكاریەكی كاریگەر ئەژماردەكرێت بۆ پەنابەران لەعێراق و هەرێمی كوردستان.
جێگای باسە لەسەرەتای ساڵی 2012 بەهۆی نالەباری و تێكچوونی باری ئەمنی لە سوریا ژمارەیەكی زۆری پەنابەران روویان لە  توركیا و ئەردەن و لوبنان و عێراق كردووە بەمەش لە هەرێمی كوردستان، ڕێكخراوی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران بەهاوكاری دەزگا حكومییە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێم و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە پەنابەران.

هەواڵی پەیوەندیدار