جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەخاتوو ئاڵا شاڵی كرد
__2013_03_26_h13m42s45__GH.jpg)
ئەمرۆ سێ شەممە 26/3/2012 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەخاتوو ئاڵا شاڵی لەرێكخراوی خێرخوازیEFAKی ئەڵمانی و رۆژنامەنووس لەرادیۆی ناسراوی WDRڤی دی ئاڕی كرد.
لەدیدارێكدا كە خاتوو سەمیرە گۆران ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوو.
پرسی بەهێزكردنی لووبی كوردی و رەوشی ژیانی كوردستانیانی دەرەوەی وڵات و هەوڵدان بۆ كاركردن لەپێناو دابینكردنی پشتگیری زۆرتری كەسایەتی و پەرلەمانتار و دەزگا فەرمییەكانی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیموكراتی لەپشتیوانی كردنی هەرێمی كوردستان و ئەو كێیسانەی پێویستیان بەپشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە بەتایبەت ئەنفال و جینۆساید تەوەری سەرەكی دانیشتنەكەی پێكهێنا.
دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە نیشاندا و ستایشی كارەكانی خاتوو ئاڵای كرد كە وەك كچە كوردێك توانیویەتی بوونی خۆی لەوبوارانە بسەلمێنێ و جەختی لەسەر پێویستی بەهێزكردنی لووبی كوردستانی لەئەڵمانیا و وڵاتانی دیموكراتی كردەوە لەپێناو بەستنەوەیان بەهەرێمی كوردستان و ئاگاداربوونی بەردەوام لەیەكتر و كاركردن بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی زیاتری وڵاتانی دیموكراتی لەپرۆسەی دیموكراسی هەرێمی كوردستان
هەر لەدیدارەكەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان ستایشی هەوڵەكانی ئەڵمانیای كرد بۆ پشتیوانی كردن لەئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان و پرسە رەواكانی و هیوای خواست لەهەموو رووێكەوە كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكان بكرێ.




