له هه‌ولێر عیماد ئه‌حمه‌د به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 150 قه‌ره‌وێڵه‌یی دانا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ5/6/2012 به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای منداڵانی دانا.
سه‌ره‌تا دكتۆر ڕه‌نج شاوه‌یس سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه له ووته‌یه‌كی به‌خێر هێناندا كورته باسێكی له پڕۆژه‌كه كرد كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی خێرخوازی ده‌بێت تایبه‌ت به قۆناغی به‌ر له مناڵا بوون و دوای مناڵا بوون تا قۆناغی هه‌رزه‌كاری كه به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات ومه‌به‌ست لێی قازانج نیه, هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه جگه له بواره پسپۆریه‌كه سیسته‌می كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كه به سیستمی ستانداردی جیهانی پێشكه‌وتوو ده‌بێت.
دواتر له ووته‌یه‌كیدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ناوی خۆی و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیه‌وه سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كرد بۆ دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه كه نه‌ك هه‌ر سوودی بۆ شاری هه‌ولێر به‌ڵكو بۆهه‌موو كوردستان گرنگه و ئه‌مه‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی تری حكومه‌ت و ئه‌زموونه‌كه وه‌سف كرد كه له‌سایه‌ی ڕه‌وشێكی له‌باری هه‌رێمه خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامه و كۆمپانیاكان ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هیوای خواست سه‌ره‌ڕای گرنگی دان به بواره‌كه ,وه‌به‌رهێنه‌ران ته‌نها له بواری پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون وبیناسازی كاری وه‌به‌رهێنان نه‌كه‌ن به‌ڵكو له چه‌ندین بواری گرنگی وه‌ك كه‌رتی ته‌ندروستی گه‌شه به وه‌به‌رهێنانیان بده‌ن وحكومه‌تی هه‌رێمیش هاوكارو پاڵپشتیان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دانی حكومه‌ت كرده‌وه كه له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌رنامه‌ی پێویست دانراوه به تایبه‌ت ئه‌م بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه له ئه‌وله‌ویاتی كاری حكومه‌تن.
عیماد ئه‌حمه‌د هیوای خواست كه سه‌رمایه‌دارانی كه‌رتی تایبه‌ت كار‌و پڕۆژه‌ی له‌م جۆرانه له هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن به تایبه‌ت ناوچه دابڕاوه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمیش پشتیوانیان ده‌بێت.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوای منداڵان 150 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌و به بودجه‌ی 36 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێده‌كرێت كه‌له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 35,000 كیلۆمه‌تر دووجا دروست ده‌كرێت




