کەرکووک..3 ئاسایش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک برینداربوون

کەرکووک-KDP.info /سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێ ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە كەركووك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیاندا برینداربوون، عەقید سالار كەمەرخان، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك لە لێدوانێكی لە شوێنی روداوەكە، بە (كەركوك ناو)ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، كاتێك لەماڵەوە بەرەو دەوام بەڕێكەوتین، بۆمبێكی چێنراو لە رێگەكەماندا لە گەڕەكی ئەڵماس نزیك یانەی وەرزشی كەركووك تەقییەوە، بەو هۆیەوە سێ ئاسایشمان برینداربوون، كەمەرخان ئاماژەی بەوەشدا : كە بریندارەكانیان بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون و لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدان.




