کەرکووک.. لە نەورۆزدا 13 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ و خنكان و گیانیان لەدەست دا

کەرکووک -KDP.info /لەماوەی سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا 13 حاڵەتی مردن بە رووداوی جۆراوجۆرو 203 حاڵەتی لەدایكبون لەسنوری كەركووك تۆماركراون، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك سدیق عومەر رەسول ئاشكرایكرد، لەرۆژانی نەورۆزدا واتە (20 بۆ 23) ی ئەم مانگە پێنج هەزارو 345 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكانیان كردوەو سێ هەزارو 675 هاوڵاتیش سەردانی بەشی فریاكەوتنیان كردوە، هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا كە لەفەرمانگەی تەندروستی كەركوك بەڕێوەچوو، سدیق عومەر رەسوڵ رایگەیاند، هەر لەرۆژانی جەژنی نەورۆزدا 121 نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان كراوەو 245 منداڵ بەشێوەی ئاساییو نەشتەرگەری لەدایكبون.لەبارەی رێژەی مردنیش لە رۆژانی نەورۆزدا بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەركوك وتی، 13 هاوڵاتی بە روداوی جۆراوجۆر وەك روداوی هاتوچۆو خنكان لەئاودا مردونو 76 كەسی دیكەش برینداربون.




