وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو: هه‌ر که‌سێک زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵ کردبێ دووچاری لێپێچینه‌وه و سزادانی یاسایی ده‌بێته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکوومه‌تی هه‌رێم رای گه‌یاند، لیژنه‌یه‌کی وه‌زاریی بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دیارده‌ی زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵیی پێکهێناوه و هه‌ر که‌سێک زێده‌رۆیی له‌سه‌ر زه‌وی کشستوکاڵی بکا دووچاری سزدانی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ماجید ده‌باغ ئه‌مڕۆ سێشه‌م راگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی پێکهێنا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر پرسی زێده‌رۆیی کردن له‌سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵی، لیژنه‌که پاش چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک رێنمایی و پێشنیازی گه‌ڵاله‌کراوی پێشکش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
روونیشى کرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت تاوتوێی ئه‌و رێنمایی و پێشنیازانه ده‌کا که له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه پێی دراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبه‌جێ کردنی له‌سه‌ر پرسی ئه‌و زه‌وییانه‌ی کشتوکاڵی که زێده‌رۆییان له‌سه‌ر ده‌رکرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێمه رێگریی له‌وه ده‌که‌ین که زێده‌رۆیی بکرێته سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵی، یان زه‌وی کشتوکاڵی بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌کارنه‌هێندرێ که زیان به‌که‌رتی کشتوکاڵ له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ.
گوتیشی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌هاوێژرێ بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بکرێ زێده‌رۆیی ده‌که‌نه سه‌ر زه‌وی کشتوکاڵی به پێی یاسا و رێنماییه‌کان دووچاری سزدانی یاسایی ده‌بنه‌وه.




