٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە دوز خورماتوو سەرۆکی ئەنجوومەن گیانی لەدەستدا وقایمقامیش برینداربوو

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/ بەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دوزخوماتوو گیانی لەدەستداو قایمقام و ئەندامێکی ئەنجوومەنیشی بریندابوون.

تاھیر فەقێ بەڕێوه‌بەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قایمقامی قەزای دوز خورماتوو تەقییەوە، لەئاکامدا سەرۆکی ئەنجوومەن عەبدوالقادر نوعەیمی گیانی لەدەستداو قایمقام و ئەندامێکی ئەنجوومەنیش برینداربوون.

فەقێ گوتیشی: قایمقامی دوزخورماتوو شەلال عەبدول برینەکەی سوکە و ئێستاش لەژێرچارەسەری بزیشکی دایە

هەواڵی پەیوەندیدار