به‌رواری : كشانه‌وه‌ی نیوه‌ی وه‌زیره‌كان واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقە

عێراق-KDP.info /راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌رێمی كوردستان عادل به‌رواری، رایگەیاند : سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه، هه‌ر وه‌زیرێك له كابینه‌كه‌ی بكشێته‌وه، وه‌زیرێك به‌وه‌كاله‌ت له‌شوێنه‌كه‌یدا دابنێت، به‌رواری بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: به‌پێی ده‌ستووری عێراق، كشانه‌وه‌ی نیوه‌ی وه‌زیره‌كان له حكوومه‌تی عێراق، واتای له‌ده‌ستدانی شه‌رعیه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته یه. راوێژكارێكی پێشووی نوری مالیكی پێیوایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مالیكی سیاسه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی وه‌زیره‌كانی به وه‌كاله‌ت گرتۆته به‌ر، له داهاتوودا حكوومه‌تی عێراق شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌رواری ئاماژەشی داوە کە له داهاتوودا لایه‌نی كوردستانی و ره‌وتی سه‌در‌و لیستی عێراقییه كۆده‌بنه‌وه، بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی كۆتاییان سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له حكوومه‌تی عێراق دا.




