نێچیرڤان بارزانی و داوود ئۆغلو، په‌یوه‌ندییه‌کانی کوردستان و تورکیا تاتوێ ده‌که‌ن

دوای به‌شداریکردنی له کار و چالاکییه‌کانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان له ئیستانبول، که تیایدا سه‌رۆکی کۆڕبه‌نده‌که و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی فه‌له‌ستین و سه‌رۆک وه‌زیرانی توونس وته‌یان پێشکه‌ش کرد، هه‌ر له په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا دوای نیوه‌ڕۆش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاوی به ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ - ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌وت.
له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیایان خسته به‌ر باس و داکۆکی‌یان له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کان به تایبه‌تیش له بواری ئابووری و نه‌وت و وزه‌دا و به‌رده‌وامیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی له بواره جیاجیاکاندا کرده‌وه.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا که فه‌ریدوون سینیرلی ئۆغلو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و به‌رپرسانی دۆسیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عیراق و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق و کێشه و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی؛ تاتوێ کران.
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و شانده یاوه‌ره‌که‌ی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمێکی پێشوازیدا ده‌که‌ن که له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان – ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاوه بۆ گه‌وره شانده‌کانی به‌شداری کۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له ئیستانبول ساز ده‌کرێت.




