دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دانوستانی ئیمراڵی رەتیدەکەنەوە

توركیا-Kdp.info/دوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی تورکیا بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست به سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پارتی گه‌لی کۆماریخواز به سه‌رۆکایه‌تی که‌مال قلیچدار ئۆغڵۆ : سیاسه‌تی ئەردۆغان له به‌رانبه‌ر کێشه‌ی کورد و په‌که‌که به هه‌ڵه وه‌سف ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی ئه‌م ره‌وته‌ی ئێستا به رێخۆشکه‌ری پارچه پارچه بوونی تورکیا ده‌زانن، له‌مباره‌وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به لێدوانێکی توند و ده‌مارگرژییه‌وه ئه‌ردۆغان و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به خه‌یانه‌ت کردن له تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کات و به پێداگرییه‌وه تاکه‌ڕێگای کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی په‌که‌که به‌وه ده‌زانێت که ئه‌رته‌شی تورکیا به هه‌موو توانایه‌کی خۆیه‌وه هێرش بکاته سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له قه‌ندیل و کۆتایی به ژیانی هێزه‌کانی ئه‌و پارته بهێنێت، له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پارتی گه‌لی کۆماریخواز نکۆڵی له هه‌بوونی کێشه‌ی کورد له تورکیا ناکات و بڕواشی هه‌یه به دابین کردنی ماف و داواکارییه‌کانی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئاماده نییه پشتیوانی له دانوستانی ئاشتی ئیمرالی بکات.




