نێچیرڤان بازرانی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆدەبێتەوە

له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به كاتى توركیا، نێچیرڤان بارزانى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان – ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، گوتى: بارودۆخى ناوچه‌كه و ئه‌و پێشهات و گۆڕانكارییانه‌ى له ئارادان كه كاریگه‌رییان له سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه، بابه‌تى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ى هه‌ردوولا ده‌بێت. له لایه‌كى دیكه‌وه ئێستا له توركیا پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد هه‌یه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ماوه‌یه‌كى درێژه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كار ده‌كات و ڕۆڵێكى دیارى له ده‌سپێكردنى دیالۆگ و چوونه‌پێشه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیدا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا له سه‌ر هێڵه. پرۆسه‌كه ئێستا هه‌نگاوى باش چووه‌ته پێشه‌وه و پێویستى به دیدار و گفتوگۆى زیاتر له گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌ش لایه‌نێكى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ توركیا.
له لایه‌كى دیكه‌وه، وه‌ك ده‌زانرێ كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیى سیاسى، دیپلۆماسى، ئابوورى و بازرگانیى فراوان؛ هه‌رێمى كوردستان و توركیا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن. په‌ره‌پێدانى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه و چۆنیه‌تیى فراوانكردنى بواره‌كانى، لایه‌نى دیكه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه.




