٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لەو لایەنانە دەكات كە لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا بە باشی ئەركەكانی خۆیان ڕاپەڕاندووە

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

‌ لە بۆنەكانی ئادار و نەورۆزی ئەمساڵدا هێز و دەستگەكانی ئاساییش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەكانی پاراستنی ژینگە و كارمەندانی تەندروستی و فریاكەوتن و نه‌خۆشخانه‌كان و هەروەها كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و شارەوانی و گه‌شتیاری، ئەركەكانی خۆیان زۆر بە باشی بەجێ گەیاند. بە پێویستی دەزانم سوپاسێكی بێپایانیان بكەم كه سه‌ره‌ڕای ئەوەی زۆربەی هاووڵاتییان ڕوویان لە سەیرانگەکانی کوردستان کردبوو و وێڕای هاتنی ژماره‌یەکی زۆر‌ی میوان و گەشتیاران، ئەوان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ڕۆڵی خۆیان گێڕا و له‌ خۆبوردووانه‌ ئه‌ركی خۆیان له‌ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان‌ جێبه‌جێ كرد. دەستخۆشییان لێ دەكەم و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.

 

هەر به‌م بۆنه‌یشەوه‌ سوپاسی یەكە بە یەكەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ده‌كه‌م كە لە سەنگەرەكانی بەرگریكردنن لە خاك و كەرامەتی وڵات و ئەو ئازادی و ئاسوودەییەی ئێستا لە وڵاتدا هەیە لە سایەی فیداكاری و بەرخودانی ئەو ئازیزانەیە.

 

كوردستان هه‌ر شاد و ئاوه‌دان بێت.

 

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

25/ئاداری 2013

هەواڵی پەیوەندیدار