٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازل ئیبراھیم: سبەی ھیچ شەپۆڵێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ فازل ئیبراھیم بەڕێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکان  سبەی کەش وھەوا سەقامگیر دەبێت، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە ڕۆژی سێ شەممە شەپۆڵێکی سوکی خۆڵبارین رۆژ ئاوای عێراق وھەرێمی کوردستان بگرێتەوە،بەڵام سوکە وکاریگەری زۆری نابیت.

فازل ئیبراھیم گوتیشی: ئەمڕۆ تاسبەی تەنھا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە وکەش وھەوا سەقامگیر دەبێت و ئەگەری باران بارین وخۆڵبارینی لێ ناکرێت.

ئەمەش لەکاتیکدایە لەڕاگەیاندنەکان بڵاوبۆتەوە کە سبەی شەپۆڵێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار