خولێك بۆ دەرچووانی ئامادەیی پیشەییەكان و پەیمانگا تەكنیكیەكان دەكرێتەوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بانگێشتی سەرجەم ئەو كەسانە دەكات كە دەرچووی ئامادەییە پیشەییەكان و پەیمانگا تەكنیكیەكانن و تاكو ئێستا بێكارن بۆ ئەوەی بەشداری لە خولێكی تایبەت بە كار بكەن.
لەراگەیەنراوێكدا كە وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویكردۆتەوەو وێنەیەكی بۆ kdp.infoنێردراوە تیایدا هاتووە: بۆ پێشخستنی تواناكانی گه‌نجان له‌بواری (كارسازی و بنیادنانی پڕۆژه‌ی بچوك) وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی یونسكۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی خولی جیهانی كار بناسه) بۆ ماوه‌ی 8 تاكو 12 هه‌فته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌یی و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانن و بێ كارن.
ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی به‌شداربوون ده‌كه‌ن له‌ئێستاوه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی به‌ركارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی له (هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك– گه‌رمیان – سۆران) بكه‌ن بۆ ناونوسین و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم. هه‌ر به‌شداربوێك خه‌رجی رۆژانه‌ی پێ ده‌درێت.




