لەماوەی مانگێكدا زیاتر لە شەش هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەپێی گوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ داواكاری لەسەر ئەنجامدانی گەشتی وڵاتی سعودیا بۆ جێبەجێكردنی سونەتی عومرە لە هەرێمی كوردستان روو لە زیاد بوونە.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی تۆماركرداوە لەسەرەتای وەرزی عومرەی ئەمساڵەوە كە لە كۆتایی مانگی 2 ی ئەمساڵ دەستی پێكردووە تاوەكو 21 -3 شەش هەزار و دووسەد كەس لە هەرێمی كوردستانەوە لە رێگەی هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە سەفەری وڵاتی سعودیایان كردووە بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە.
ناوبراو گوتیشی: رۆژ بە رۆژ داوكاری لەسەر ئەنجامدانی گەشتی وڵاتی سعودیا لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە زیاتر دەبێت كە مەبەست لێی بەجێگەیاندنی سونەتی عەمرەیە بەتایبەتی لە مانگی رەمەزان زۆرترین داوكاری لەسەر ئەو گەشتە دەبێت.
بڕوا بەرزنجی




