٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چۆنیەتی كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە خاكی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info  /بە پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی  یەنی شەفەقی توركی  نزیك لە حكومەتی توركیاوە، لە هەفتەی داهاتووەوە یەكەم هەنگاوی كشانەوەی پەكەكە لەناو خاكی توركیا دەستپێدەكات و چاوەڕێ دەكرێت سەرجەمی قۆناغەكەش شەش مانگ بخایەنێت.  بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە سەرجەم ئەو هێزانەی پەكەكە كە مۆڵگەكانیان لە ناوجەرگەی شاری دێرسیمی كوردستانی توركیادایە لە ریگەی شاخەكانی ڕۆژهەڵاتی توركیاوە و لە ژێر كۆنتڕڵی  6 تیمی هەواڵگری توركی ناسراو بە میت دەچنە دەرەوەی سنووری توركیا و بڕیاریشە دواین هەنگاوی قۆناغەكە بە چەكدانانی پەكەكە كۆتایی بێت ئەگەر بێتو دەوڵەتی توركیا وەڵامی ئەرێنی بۆ داخوازییەكانی كورد بداتەوە.  موراد قەرەیلان سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە لەمیانی راگەیاندنی ئاگربەستدا  دووپاتی كردبۆوە كە كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە پەیوەستە بە رەخساندنی زەمینەی لەبار و ئەو ئامادەكارییانەی بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەكرێن .

هەواڵی پەیوەندیدار