مالیکی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله هه‌ڵناوەشێنێتەوە

بەغدا -KDP.info /سەرکردەیەکی نزیک لە نوری مالیکی رایگەیاند: کە حكوومه‌تی فیدراڵ به‌هیچ جۆرێك بڕیاری نه‌داوه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، سه‌عد مه‌تله‌بی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بە ئەینی رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی پێكهێناوه بۆ روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چه‌كدار‌و گروپه تیرۆرسته‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگەیاند: کە حكوومه‌تی فیدراڵ به‌هیچ جۆرێك بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپۆراسیۆنه‌كانی دیجله‌ی نه‌داوه و هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وام بێت، بوونی ئۆپۆراسیۆنه‌كانی دیجله‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووكیش مه‌تله‌بی ئەوەی خستە روو: کە ئه‌وان وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پایه‌ندن به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌نێویشیدا ماده‌ی 140 و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان دانیشتوانی كه‌ركووك به‌راپرسی چاره‌نوسی پارێزگاكه‌یان یه‌كلابكه‌نه‌وه.




