٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بچنە جۆرجیا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info   /یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و تبلیسی پایتەختی جۆرجیا دوێنێ یەکشەممە  لە رێورەسمێکی  تایبەتدا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی پیێکرد، رێورەسمەکە کە بەبەشداری بەرپرسانی فرۆکەوانی هەردوولا سازکرا. بەرپرسی (کۆمپانیای ئاریا) لاوەند جەمال کە بریکاری گشتی هێڵی ئاسمانی جۆرجیایە رایگەیاند: گەشتەکانمان لە نێوان هەولیر و جۆرجیا لە رۆژانی یەکشەمە و پێنجشەمە بە بەردەوامی و هەفتانە دەبێت و گەشتیاری عێراقیش بۆ سەردانی کردنی جۆرجیا  پێویستیان بە ڤیزا نابێت و تەنها  بە پاسپۆرتی عێراقی دەتوانن گەشتەکانیان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار