٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کورد بەشداری لەکۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبیتەوە، بەڵام ئەوان نەگەراینەوە بەغدا وبەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ناگەڕێنەوە تا ئەوکاتەی کۆبوونەوە نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتار و وەزیرەکان دەکرێت و تێدا بڕیارێک دەدرێت بگەڕێنەوە یا خود نا.

ئەبوبەکر ڕونیشیکردەوە، ئەگەر بەشداری نەکردنی ئێمە بۆ فشار خستنە سەر حکوومەت بێت بۆ ئەوەی داواکارییەکانمان جێبەجێبکات ئەوا کارێکی باشە، بەڵام گەر وەکو لیستی عێراقییە بەشدار نەبین وھیچ سودێکی نەبێت ئەوا کارێکی باش نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕای من ئەگەر کورد لەبەغدا بکشێتەوە تەنھا لە حکوومەت دەبێت و لەپەرلەمان بەشدار دەبین.

دوای تێپەڕاندنی بودجە بەزۆرینەی دەنگی شیعە و بێ لەبەرچاوگرتنی داواکاری کورد، سەرکردایەتی کورد بڕیاریدا وەزیرەکان بگەرێنەوە کوردستان تا ئەوکاتەی بڕیاری خۆیان دەدەن .

هەواڵی پەیوەندیدار