٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمریکا پێشنیازی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوجیفی دەدات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/ لەدیداری نێوانیان، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجێفی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێری  باس لەنیگەرانیەكانی هاوڵاتیانی سوونە مەزهەب و دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار كراوە. نوجێفی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی دەربڕیوە لەپرۆسەی سیاسی لەووڵاتەكەیی و جێبەجێنەكردنی بنەماكانی دیموكراتی و نەبوونی هاوبەشی لەپرۆسەی نیشتمانی و نەبوونی دادگەری راستەقینەو دەستخستنە ناو كاروباری سیاسی لەلایەن سوپاو پێشێلكردنی یاسا، هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك بە ئەخبارییەی راگەیاندووە : کە ئوسامه‌ نوجێفی، ره‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر پێشنیازێكی‌ ئه‌مریكا كه‌ جۆن كیری پێداوە و بریتییە له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خه‌تە، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ی‌ داناوه‌ کە پیوست دەکات ، پێشتر حكومه‌تێكی‌ ته‌نكنۆكرات به‌ سه‌رۆكایه‌تی کەسایتەییەکی  سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار