بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێم:نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل زیاد نەکراوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ عەمید قادر سدیق بەڕێوبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ نوسراوێکی فەرمیان بدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل زیاد بکرێت
عەمید قادر سدیق گوتیشی: نرخی تابۆلۆکان ھەروەکو پێشوە وھیچ زیادەیەکی نەچۆتە سەرێ و بەردەوامیشن لەدابەشکردنی.
سدیق ڕونیشیکردەوە، نرخی تابلۆ بەپێی پستنە و ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 800ھەزارە و گەورەکانیش ملیۆنێک و500ھەزارە و ھەرکاتێکیش نوسراوێکی نوێمان بەدەست بگات ئێمە وەک لایەنی جێبەجێکار جێبەجێی دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوای دەرچوونی رێنمایی نوێ بۆ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی کوردستان دەنگۆی ئەوە بلاوبۆوە کە نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل زیاد بووە.




