بەرپرسی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریا دەستی لە کار کێشایەوە

سوریا-KDP.info/بەرپرسی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریە لە نووسراوەیەکدا کە لە لاپەڕەی فەیسبووکی شەخسیی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، رایگەیاندووە: " من دەست لە کار کێشانەوەی خۆم رادەگەیێنم لەبەر ئەوەی بتوانم بە دەست ئاوەڵاییەکی زۆرتر لە رێگەی ئازادیدا تێکۆشان بکەم. ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، کە موعاز خەتیب لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەندراوەدا گلەیی لە وڵاتانی زلهێز کردووە و رایگەیاندوو: کە هیچ وڵاتێک هاوکاریی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سوریا ناکات، خەتیب ئاماژەی بەوەش کردووە :کە من پێشتر بەڵێنم بە خەڵکی وڵاتەکەم دابوو کە ئەگەڕ کوشتوبڕ لەوڵاتەکەی هێلی سوور ببەزێنێت، دەست لە کار دەکێشمەوە، هاوکات گووتە بێژی فەرمیی مەعاز خەتیب لە لێدوانێکی بۆ رۆیتەرز راستیی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.




